تۆڕی هەواڵی ئەمریکی سی ئێن ئێن، بە ئاماژەدان بە لیستە نێودەوڵەتییەکانی کەشتیوانی، دانی بەوەدا نا کە لە دوای دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لە گەرووی هورمز، چەندین کەشتی پەیوەست بە ئێران بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.
ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە کۆمپانیای چاودێری کەشتیوانی کەپلەر دەشڵێت، لە دوێنێوە نۆ کەشتی پەیوەست بە ئێران بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون و دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا گەمارۆی دەریایی دەستپێکردووە، کە دوو لەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەن کە بەهۆی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
هەروەها ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە هیچ پلانێک نییە بۆ تەقەکردن لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کە بەندەرەکانی ئێران بەجێدەهێڵن.
Your Comment